



شوعله ئیبراهیمی
تێكۆشه‌ری ماندوو نه‌ناسی رێگای ئازادی
به چاو خشاندنێك به سه‌ر مێژووی بزوتنه‌وه‌ی كوردستان، ده‌بینین كه تێكۆشه‌ران و خه‌باتگێڕانێكی زۆر بۆ گه‌یشتن به ئازادی و مسۆگه‌ر بوونی مافی خه‌ڵكی كورد و چینی چه‌وساوه‌و هه‌ژار گیانی خۆیان فیدا كردووه و له‌م رێگایه‌دا تووشی گه‌لێك ئازار و ئه‌زیه‌ت بوون. له‌م نێوه‌دا ژنان وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌ورێكی به‌رچاویان بوو له تۆمار كردنی مێژووی خه‌بات و تێكۆشان. شوعله ئیبراهیمی یه‌كێك له‌و ژنه فیداكار و ئازایانه بوو كه توانی له مێژوودا لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕ له شانازی بۆ خۆی تومار بكا و ببێ به سه‌مبۆلی هه‌موو ژنانی كوردستان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان.
شوعله ئیبراهیمی ساڵی 1344 له خانه‌واده‌یه‌كی نێونجی شاری سه‌قز چاوی به ژین پشكووت. له راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی شا به‌شداری كرد و به‌م جۆره وه‌ك زۆرێك له لاوانی ئه‌و كات له گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی ئاشنا بوو و ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ تێكۆشان و خه‌بات له پێناو ئازادی و نه‌مانی هه‌ر جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك.
ساڵی 1358 له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی سازمانی ”پیكار“ ئاشنا بوو و وه‌ك لایه‌نگرێكی دڵسۆز ده‌ستی دایه خه‌بات و هه‌ڵسووڕانی سیاسی و زۆر زوو توانی وه‌كوو سیمایه‌كی خۆشه‌ویست له ناو خه‌ڵكی شاری سه‌قز و هاوڕێیانی جێگه و پێگه‌یه‌ك بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. به هۆی هه‌ڵسووڕانی به‌رچاوی به‌رده‌وام له ژێر چاوه‌دێری تووندی هێزه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بوو و بۆ ماوه‌ی ده رۆژ گیرا و خرایه زیندان، به‌ڵام شوعله زۆر بوێرانه له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا راوه‌ستاو هیچ نهێنیه‌كی نه‌دركاند و ئه‌وانی ناچار كرد كه ئازادی بكه‌ن. له ساڵی 1359 به هۆی هه‌ڵسووڕانی سیاسی له مه‌دره‌سه ده‌ر كرا و به‌م جۆره ناچار بوو بۆ ده‌رس خوێندن روو بكاته شاری ته‌ورێز.
راگه‌یاندنی رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه
به‌مه‌به‌ستی
1-داكۆكی له مافه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگای كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ژنان و پشتیوانی له خه‌باتی ئه‌وان دژ به سته‌م و هه‌ڵاواردنی جنسی له رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران،
2-رێكخستنی ژنانی تێكۆشه‌ر و پێشكه‌وتنخوازی كوردستان له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌دا،
3-ناساندنی مێژووی خه‌باتكارانه‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا،
4-بردنه سه‌ری ئاستی وشیاری ژنانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌وڵ دان بۆ به‌شداریی گونجاویان له هه‌موو بواره‌كان و ئاسته‌كانی چالاكیی حیزبی‌دا،
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی یازده‌هه‌م، له یه‌كه‌مین پلێنۆمی خۆیدا بڕیاری پێك هێنانی رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌سند كرد.چۆنیه‌تی كار و پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌م رێكخراوه‌یه له داهاتوودا به ئاگاداریی هه‌مووان ده‌گات.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
نۆڤامبری 2006
نه‌سرین كه‌عبی
تێكۆشه‌رێكی خۆڕاگری زیندان
یه‌كێك له‌م تێكۆشه‌رانه كه گیانی كرد به له‌مپه‌ری به‌ره‌نگاری له دژی سوپای داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی، نه‌سرین كه‌عبی بوو. نه‌سرین كه‌عبی له رۆژی 15 مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1333 هه‌تاوی له كۆشی خێزانێكی ناسراو له شاری سه‌قز له دایك بوو. خوێندنی له دانشسه‌رای بێهیاری شاری سنه ته‌واو كرد و ساڵی 1354 له شاری سه‌قز له نه‌خۆشخانه ده‌ستی به كار كرد. له‌و سه‌رده‌مه كه راده‌ی خوێنده‌واری كچان و ژنان له كوردستان كه‌م بوو، دامه‌زراندنی نه‌سرین كه‌عبی له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز جێگا و شوێنێكی تایبه‌تی پێ‌ئه‌به‌خشی. نه‌سرین كچێكی ئازا و وشیار و زۆر خه‌ڵكی بوو كه ده‌یتوانی له كه‌مترین كاتدا له گه‌ڵ خه‌ڵك و به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتوچۆی نه‌خۆشخانه‌یان ده‌كرد په‌یوه‌ندی ساز بكات. له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و له كاتی حه‌سانه‌وه‌ش هه‌ر به ده‌م خه‌ڵكه‌وه بوو
شه‌هلا(زه‌هرا) كه‌عبی
پێشه‌نگی خۆڕاگری له‌دژی داگیركاری
بۆ به‌ره‌نگاری له‌دژی هێرشی گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی كه چه‌ند مانگێك بو ده‌سه‌ڵاتی پاش رووخاندنی رژیمی پاشایه‌تی به ده‌ست هێنابوو، گه‌لی كورد به‌خۆڕاگرییه‌كی كه‌م وێنه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خۆیدا، هه‌ستاو له‌به‌رامبه‌ر په‌لاماری دڕندانه‌ی هێزی گه‌وره‌ی رژیمی ئیسلامی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو دیوارێكی پۆڵایینی پێك هێنا. له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م دیواره، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له تێكۆشه‌ران‌و رۆڵه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌خۆڕاگری‌و گیانبه‌خت كردنی خۆیان هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می په‌لاماری رژیم به‌سه‌ركوتگه‌رانیان سه‌لماند كه داگیركه‌رانی كوردستان له‌گه‌ڵ چ خۆڕاگری‌و به‌ره‌نگاریه‌ك رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
شه‌هلا كه‌عبی یه‌كێكه له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه‌هه‌ر له رۆژه‌كانی ئه‌وه‌ڵه‌وه، راوه‌ستاو، له‌دژوارترین ساته‌كان له دادگاكانی خه‌ڵخاڵی موحاكمه‌و و پاشان ته‌بعید كرا‌و ساڵێك دوایی دیسانه‌وه گیرا و ئه‌م جاره گولله باران كرا‌و بۆ هه‌میشه ناوێكی پڕ رێزوخۆشه‌ویستی له‌دوای خۆی جێهێشت.
زه‌ریفه باجڵانی
تێكوشه‌ری بزوتنه‌وه‌ی كوردستان
زه‌ریفه باجڵانی یه‌كێك له ژنانی تێكۆشه‌ر و ماندوونه‌ناسی بزوتنه‌وه‌ی كوردستان بوو كه له راپه‌ڕینی ساڵی 1357ی خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی شا هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری كرد و سیمایه‌كی هه‌ره ناسراوی ئه‌م ئیعترازاتانه بوو. ناوی زه‌ریفه باجڵانی بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی كامیاران و دێهاته‌كانی ناوێكی ئاشنا و وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی تێكۆشه‌رێكی ماندوونه‌ناسه كه به به‌رده‌وامی تێكۆشا بۆ رزگاری خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت و چینی چه‌وساوه. هاوڕێ زه‌ریفه ژنێكی خه‌ڵكی یه‌كێك له ئاوایه‌كانی كامیاران بوو كه دوای له ده‌ست دانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، دابین كردنی بژیوی منداڵه‌كانی كه‌وته ئه‌ستۆی و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له شاری كامیاران ده‌ستی دایه ده‌سفرۆشی كردن. ئه‌و سه‌ره‌ڕای دابین كردنی ژیانی منداڵه‌كانی، خه‌باتی سیاسی خۆی درێژه پێده‌دا و به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی ئاگا كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بوو.
ئه‌و كه له جه‌ریانی راپه‌ڕینی ساڵی 57 له گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی ئاشنا ببوو، زۆر زوو توانی پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. به هاتنه سه‌ر كاری رژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان زۆر زوو ناوه‌رۆكی ئه‌م رژیمه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت و خه‌باتی خۆی درێژه پێدا. به دوای ئاشكرا بوونی هه‌ڵسووڕانی كۆمه‌ڵه، له گه‌ڵ هاورێیانی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و له گه‌ڵ ئه‌وان په‌یوه‌ندیه‌كی قووڵی هه‌بوو. له كاتی كۆچی مێژووی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، كاتێ كه تانگه‌كانی ئه‌رتشی كۆماری ئیسلامی له كرماشانه‌وه به‌ره‌و مه‌ریوان وه‌ڕێكه‌وتن، خه‌ڵكی كامیاران له به‌رده‌م ئه‌و تانگانه‌دا مانیان گرت و پێشیان به رۆیشتنیان گرت. هاوڕێ زه‌ریفه وه‌ك رابه‌رێكی راسته‌قینه، جه‌ماوه‌ری ژنانی كامیارانی هێنایه مه‌یدان و خۆی بازی دایه سه‌ر یه‌كێك له تانگه‌كان و ناچاریانی كرد راوه‌ستن.

به یادی هاورێ حه‌نیفه ره‌زاپور، پێشمه‌رگه‌ی خۆشه‌ویست و فیداكار كۆمه‌ڵه
ئه‌م جاره گۆشه‌ی ئه‌ستێره گه‌شه‌كان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ یادی ژنه تێكۆشه‌ر و قاره‌مانی نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه هاورێ حه‌نیفه ره‌زاپوور كه سه‌ر به‌و نه‌سڵه له ژنانی زه‌حمه‌تكێش و شۆرشگێری كوردستان بوو كه به كرده‌وه كوت وبه‌ندی كۆیله‌تی ژنان له یاسا سه‌ده نێو راستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی پچراند و وه‌ك شۆرشگێرێك له مه‌یدانی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كوردستاندا هه‌ڵده‌سوورا.
حه‌نیفه ره‌زاپوور ساڵی 1336 له خانواده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش ئاوایی ئه‌ینچكه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی له دایك بوو.
به یادی دایه به‌هیه، ژنه تێكۆشه‌ر و دایكی جه‌سوور و كۆڵنه‌ده‌ر
بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی كوردستان و خه‌بات بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافی گه‌لی كورد و خه‌ڵكی چه‌وساوه‌و هه‌ژار، ته‌نیا به خه‌بات و شۆرشی تێكۆشه‌رانی ناو جه‌رگه‌ی خه‌بات نه‌چووه‌ته پێش، به‌ڵكوو له‌م به‌رخۆدانه‌دا، دایكانێكی زۆر به بێ ئه‌وه‌ی ناوێكیان هه‌بێ به‌شدار بوون و له راستیدا كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م شۆرشه بوون. كه‌م نین ئه‌و دایكانه‌ی كه شاهێدی مه‌رگی رۆڵه‌كانیان بوون و له‌م رێگایه‌دا گه‌لێك مه‌ینه‌ت و چه‌رمه‌سه‌ریان كێشا. دایه به‌هیه نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و دایكه شۆرشگێرانه‌یه كه خۆی و خانواده‌كه‌ی ده‌ورێكی سه‌ره‌كیان گێرا له بزوتنه‌وه‌ی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستاندا. دایه به‌هیه ژنه قاره‌مانێك بوو كه به راستی نموونه‌ی دایكێكی فیداكار و جه‌سووره كه له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی كوردستاندا، هیچ كاتێ فرامۆش ناكرێ و له راستیدا سه‌مبۆلی خۆراگری و به‌رخۆدانی ژنانی كورده. ئه‌و دایكی 5 شه‌هیدی كوردستان و رێگای رزگاری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانه. كاك فوئادی رێبه‌ر، ئه‌مین، ماجد، حوسین و ئه‌مجد، ئه‌و 5 قاره‌مانه و جگه‌ر گۆشه‌كانی دایه به‌هیه بوون كه له نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و له بزاڤی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ور و رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو.

به یادی شۆرشگێری ماندووی نه‌ناس فه‌زیله‌ت دارایی
بزوتنوه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كورد لێواولێوه له گیانبازی و فیداكاری نه‌سڵێك له شۆرشگێران كه له‌و په‌ڕی جه‌سارت و له خۆبردوویی به‌رنگاری دوژمنانی خه‌ڵكی كوردستان بوونه‌وه. له‌م نێوه‌دا كۆمه‌ڵه یه‌كێك له‌و حیزبانه بوو كه له گوره‌پانی خه‌باتی گه‌لی كورددا ده‌ورێكی به‌رچاوی بووه‌و هه‌یه. كۆمه‌ڵه نه ته‌نیا بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافی گه‌لی كورد، به‌ڵكوو بۆ ده‌ست پێ¬راگه‌یشتنی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان به مافی خۆیان و له‌م نێوه‌دا یه‌كه‌م حیزب بوو كه ئاڵای خه‌باتی ژنانی له كوردستان هه‌ڵكرد. بێ‌گومان مێژووی په‌ڕ له سه‌روه‌ری كۆمه‌ڵه پڕه له گیانبازی و فیداكاری ژنانێكی شۆرشگێر كه بۆ گه‌یشتن به مافه ئینسانیه‌كانیان خه‌باتیان كردووه‌و له‌م رێگایه‌دا كه‌سانێكی زۆر گیانیان له ده‌ست داوه. ئه‌و ژنان بوون به ئه‌ستێره گه‌شه‌كانی ئاسمانی چه‌وساوانی كوردستان و بوون سه‌مبۆلی ژنان. یه‌كێك له‌م كه‌سانه هاورێ فه‌زیله‌ت دارایی بوو كه لێره‌دا چاوێك ده‌گێڕین به سه‌ر ژیانی خه‌باتكارانه‌ی ئه‌م ژنه تێكۆشه‌ره.

هاورِيَ فايزة قوتبي
ذنيَكي ثيَشةنطءتيَكؤشةريَكي وريا
ثاش هاتنة سةركاري رذيمي كؤماري ئيسلامي كة سةركوتي بزووتنةوةي ذنانء بزووتنةوةي رزطاريخوازي كوردستان بؤ يةكةمين مانفيَستي ئةم رذيمة، تيَكؤشةراني فايزة كةوتنة بةر قافلةي ذناني خةباتكار وبزووتنةوةي كوردستان كةثاش دةيان سالَ دةرفةتي هةستانةوةي ثةيدا كردبوو بة شؤرِشي طةلاني ئيَران دذي رذيمي ثاشايةتي بةهةزاران لاو وتيَكؤشةري سياسي بة ئاواتء ئارةزووي طةورةوة رذانة سةرشةقامةكان بوون بةسةر قافلَةي خةباتي طةليَكي ضةوساوةو بزووتنةوة كؤمةلآيةتيةكان وةكوو بزووتنةوةي ذنان.
هاورِيَ فايزة قوتبي يةكيَك لةو كضة لاو و تازة ثيَطةيشتووانة بوو لةخةباتة جةماوةرييةكاني شاري سنة ضالاكانة بةشداري دةكردو بة ئاواتء ئارةزووي رزطاري وهاتنة دةر لةذيَر دةستي بةدروشمي شؤرِشطيَرِانة لةطةلَ هةزاران دةنطي ديكة هاوريَِيان دةكردومذدةي رزطارييان دةدا.
بة يادي هاورِيَ سديقة زةكةريايي ناسراوبة (فةريدة) سيماي ناسراوي نيَو خةلَكي شارةكاني سنة و مةريوان
هاورِيَ فةريدة زةكةريايي سالَي 1336 لة شاري سنة لة دايك بوو. هةر لةو شارة ضووة قوتابخانةو هةتا دةوراني دةبيرستان دريَذةي بة خويَندن دا. ئةو دونيايةي هاورِيَ فةريدة تيَيدا ضاوي كردبووةوة، ئةو نابةرابةري و سوكايةتييةي كة بة سةر كؤمةلآني بةش مةينةتدا سةثا بوو، ئةو بيَ مافيييةي كة ذناني كردووة بة كؤيلة و لة سووضي مالَ لة سةرةتايي ترين مافةكانيان بيَبةش كرابوون و ئةو ذيانة تالَ و ناخؤشة كة بةرؤكي بة خةلَكي زةحمةتكيَش طرتبوو، هةموو ئةمانة لة سةر زةين و بيري هاورِيَ فةريدة كاريطةريان هةبوو.